هاوڕێی نووسەر و وەرگێڕ، هەروەها یەکەم خوێنەری ڕژدی کتێبە نازدارەکەی 'پریشک' پێش چاپکردن، 'خاتوو شەهلا فەیزووڵڵا' بەم شێوەیە کتێبەکەی ڕاناوە: ______ -۱- چیرۆکی ڕووبەڕووبوونەوەی زەحمەتییەکان گێڕانەوەی حیکایەتێکە بۆنی ماندووبوون و خۆڕاگری و ئاڵنگاریی لێ دێت کە تەنها لە هێزی دایکایەتیدا بوونی هەیە. خاتوو کریستن بارنێت ڕەهەندێکی قووڵی مرۆڤایەتی لەم گێڕانەوەدا دەخاتە ڕوو بۆ ئەوەی گوزارشت لە ئەزموونی ئەو دایکانە بکات کە ڕووبەڕووی ئەو جیاوازییە دەبنەوە لە منداڵەکانیان بەراورد بە منداڵانی دیکە. کتێبی پریشک تەنها چیرۆکی سەرکەوتنێک نییە بەڵکوو گەواهیدەری توانا و خۆڕاگری دایکێکە بەرانبەر ئەو زەحمەتییانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە سەرەڕای ترسی گەورەی شکست و چاوی کۆمەڵگا بەرامبەر منداڵێک کە ئەوان بە جیاواز دەیـبینن. بۆیە لەم چیرۆکەدا دایکێک دەبێتە سونبوولی هیوا و ڕاستکردنەوەی بۆچوونە هەڵەکان بەرانبەر بە منداڵانی تووشبوو بە ئۆتیزم. بیرۆکەی سەرەکیی ئەم کتێبە گۆڕینی لاوازییە بۆ هێز، بێهیواییە بۆ هیوا، شکستە بۆ سەرکەوتن و گەیشتنە بە خەونێک کە ڕەنگ بێت لەسەرەتاوە مەحاڵ بووبێت. لێرەدا دەقێک دەگۆڕێت بۆ گەشتی دایکێک کە ڕێگاگەلێک دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی کار لەسەر گەشەی دەروونی و کۆمەڵایەتیی منداڵە تووشبووەکەی بکات ودوای هەوڵ و ماندووبوونێک زۆر دەگاتە ئامانجەکەی و نیشانمان دەدات کە جیاوازیی واتای ناتەواوی نییە. ئەم کتێبە بە وەگێڕانێکی جوانەوە لەلایەن خاتوونی وەرگێڕی بەتوانا و خەمۆری زمانی شیرینی کوردی خاتوو (داستان شەریف) وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، پڕ بەدڵ پیرۆزباییی لێ دەکەم وهیوادارم بەردەوابێت لە کاڕە جوان و هەڵبژاردە گرنگەکانی. لەکۆتاییدا دەڵێم ئەم کتێبە کتێبێکی پەروەردەییە و زۆر گرنگە بخرێتە پرۆگرامی پەروەردەوە بۆ ئەوەی هەم ڕێگایەک بێت هەم هیوایەک بۆ خێزان و منداڵی تووشبووی ئۆتیزم. شەهلا فەیزوڵڵا
هەموو دەم دەتوانی لەڕێی ڕۆمانەوە کۆژانەکان بگێڕییەوە، ئەوجا عێراق مەملەکەتێکە بیر و خەیاڵی نوسەری ناوێ دوور بچێت و چیرۆکی پؽ دروست بکاتن، هەر ئەوەندەی لەخەوی سبەینان بێداربوویەوە دەیان چیرۆک یەخەی دەگرێ لۆ نوسینی تراژیدی و هەندەکیش دڵخوازی...... ئەم ڕۆمانەی (ئەحمەد ئەلعەتییە) کەبە عەرەبییەکەی ناوەکەی خۆشتر و سەرنجڕاکێشترێکە بەنێوی (پاسەوانی ئاودەستەکان) کەناونیشانەکە بۆ (ئەیوب)پاڵەوانی ڕۆمانەکە دانراوەو هێندێ ژانی هاوڵاتییانی تێدایە کە پێش بەعس و دوای بەعس گۆرانکارییەکی ئەوتۆیان تێدا ڕووی نەیاوە، ئەوجا بەباش یا خراپ..... دواتر دونیایەک حیکایەتی نزیک لە تایفەگەری و زەرەرو زیانەکانی هەڵگری بڕێ حیکایەتی ژانگرتوون و ئازاری گەلانی بەشمەینەتی عؽراق دەدەن...... هەرچەندە ئینسانییەت و رۆحی عیشق بەربەرستە تایفەگەرییکە تێدەپەڕێنێت وەلێ هێزی تایفەگەری زاڵترەو فرەجار خەونە جوانەکان لەنێو دەباتن..... هەر مرۆڤێک ڕێگەیەکی هەیە بۆوەی بچیتە ناخیەوەو نهێنییە نەدرکاوەکانی پێ بدرکێنی.... لەشوێنێکا دەڵێ : ( مرۆڤایەتی بووەتە دروشمێکی پووچی ناشیرین و دایکخۆگێکان و کەسانی نامۆ دەیڵێنەوە.ل31) -(بیهێنە پیش چاوت دەرگای ڕزقت تەنیا دەرگای ئاودەست بێت و بژێویی ژیانت لەسەری بێت)ل113 ڕۆمانەکە (سەباح ئیسماعیل) بەنێوی (وێردەکانی ئەیوبی پاسەوان)وەریگێڕاوە... هەرچەندە بەلای منەوە (پاسەوانی ئاودەستەکان)جوانترو سەرنجڕاکێش تر
ماوە ماوە ئیـــزن لەو كتێبـــانەی لە نـــــــــۆرەی خوێندنەوەم داناون وەردەگرم و یەكێك لـــەوانەی نۆرەیان نەگرتووە، دێنـم و هەڵگێڕ و وەرگێڕێكی پێ دەكەم و دەســـت بە خوێندنەوەی دەكەم، یەكێك لەو كتێبانە 'خەوی پساوەی قەندیل' بوو، كە دەبوا زۆر زووتر بمخوێندبایەوە، ئێســـــتەش نەمزانی بۆ وا دواكەوت.. ئەمە ڕۆمانێكی هاوڕێم 'كەریــم كاكە'یە، ڕۆمانێك، كە هەر وێناكردنەوەی ئەو ڕۆژانەی پێشمەرگایەتیی خۆیەتی، ڕۆژانێـــك، كە ئەنفال هەموو هێزی خۆی خســـتبووەگەڕ و خەریك بوو هەناسەی خەبات و بەرخـــۆدان ببڕێت و قەندیلی سەركەش، قەندیلی پشتوپەنای هەزاران ســـاڵەی كورد، قەندیلی پیرۆز بشــــــكێنێت و گڵاوی بكات، لێ قەنـــــدیل چۆن دەشكێت! چۆن ڕادەســــت دەبێت! هەرگیز... لەو سـاتە تاریكەدا حەوت جەنگاوەری ماندوو، حەوت جــەنگاوەری ڕاكردوو لە دەستی ئەنفال دەگرێتەوە و لەبن باڵی خۆیان پەنایان دەدات و دواجار ئەنفال كـــلكی خــــــۆی دەنێتەوە گەڵی و دەچێتەوە ئەو شـــوێنەی 'وەقاس' و 'قاقا'ی لێهاتبوون. ئەم كتێبە دەبـــوا هەر بە ناوی قەندیل نا، بەڵكو بە ناوی ئایشەگوڵ و خارەخولەشــــەوە بوایە، چونكە لە دێڕ بە دێڕی كتێبەكەدا دەیانبینین و هێز و ورە و خۆڕاگری دەبەشنەوە. دەستەكانت خۆش هاوڕێم. ڕێباز مستەفا خەوی پساوە قەندیل کەریم کاکە
هەندێک کتێب کاتێک دەیخوێنیتەوە بۆ هەمیشە بەشێکت داگیردەکات. ئەم ڕۆمانە یەکێکە لەو کتێبانە. پەردەهەڵمالینە لە ڕووی دزێوی پیاوانی ئاینیی شیعە لە لوبنان، کاتێک هێزەشیعییەکانی لوبنان کەوتە ململانێی ناوخۆی، هەژاری و نەداری کۆمەڵگای لوبنانی هەڵتەکاندبوو ، بەرپرسە باڵاکانیش لە جیاتی ئەوەی لەسەنگەرەکانی پێشەوەی خەبات بەدژی داگیرکاری ئیسرائیلی بوەستن و شەهیدببن وەکو بانگەشەیان بۆ دەکرد و خەڵکە هەژار و نەدارەکەیان دەکردە خۆراکی جەنگێکی ماڵوێرانکەر بەپێچەوانەوە خۆیان لە کۆشک و ڤێلاکاندا خەریکی ڕابواردن وسیغەکردنی کچەجوان و کەم تەمەنەکان بوون، کچگەلێک کە زۆرجار هەژاری پاڵیپێوەدەنان بکەونە ئەو زەلکاوەوە. ئەم ڕۆمانە قیژەیەکی گوێ کاسکەرە بەڕووی دووڕوی پیاوانی ئاینی شیعەدا. مرۆڤگەلێک لەمێژە بەدرۆ و چاووڕاو بەناوی ئالوبەیت و خۆشەویستی پێغەمبەرەوە خەریکی ڕابواردن و پارە کۆکردنەوەن. ئاخوندگەلێک کە خەڵکی ڕەوانەی بەهەشت دەکەن و خۆشیان ژیانێکی بەهەشت ئاسایان لەم دونیایەدا بۆ خۆیان چیکردووە. ئەوانگەلێک کە بووەنەتە زالو بەسەر خوێنی هەژار و نەدار و بەدبەختەکانەوە دەژین. ئەوانن کە بەدرۆکانیان خەریکن هەمووان دەکەن بە ئاشی مەرگدا. ئەم کتێبە دۆخی جەنگ و ساڵانێکمان بۆ وێنا دەکات مرۆڤ بەخوێندنەوەی شەرمەزار دەبێت. پێویستە زۆر سوپاسی وەرگێڕ بکەین کە ئەم شاکارە شیرینەی وەرگێڕاوە بەبڕوای من وەرگێڕی باش ئەوەیە کارەکانی جێگای خۆیان بگرن بەبڕوای من ئەم ڕۆمانە ئەگەر شاکاری وەرگێڕانەکانی وەرگێڕ نەبێت یەکێکە لە باشترین وەرگێڕانەکانی. ((ئەم ڕۆمانە دەقێکە لە یادەوەری، سەرڕێژ لە خەیاڵ و ڕاستی، هی ڕووداوێک زامەکان قووڵ دەکاتەوە و هەڵیاندەکۆڵێت. ئەو یادەوەرییەی چالاک دەبێتەوە و بڕیار دەدات وەک پاشماوەی جەنگ و پاشماوەی شێخ عەلییەک هەرگیز نامرێت و تەمەنی نووحی هەیە، چونکە سەرقاڵە بە هاندانی ئەوانی دیکەوە بۆ گرتنەبەری ڕێگەی مردن. شێخ عەلی، لەگەڵ کیژێکی شازدە ساڵاندا سیغەدەکات، بە بەهانەی ئەوەی دەتوانێت بە جەستەی لە خوا نزیک ببێتەوە، جەستەی دەبێتە ئامڕازێک بۆ کۆکردنەوەی چاکە و لە پاداشتی ئەوەدا پەروەردگار لە بەهەشت کۆشکی دەداتێ، ئەوەش لە سۆنگەی ئەو زەکاتەی مانگانە دەیانداتێ، دەچێتە بن کڵێشەی کیژەوە و دەیباتە گۆڕستانی گوند، ئیدی لای ئەو هەمیشە خۆشەویستی تێکەڵ بە مەرگ و شوێنی چۆڵ و تاریک دەبێت. کچە هەموو ئەمانە لەبەرئەوە دەکات، تاکو بژێویی دایکی و خوشک و براکانی دابین بکات)) لەکتێبەکەوە.
یەکەمین کتێب لەساڵی نوێ! رۆمانی شەماعیە رۆمانێکی عێراقیە لە نووسینی،عەبدلستار ناسرە،رۆمانەکە دەچێتە خانەی نووسینی ئەدەبی زیندانەوە،نووسەر دەلێت نووسینی شەماعیە لە ژەنینی کەمان دەچوو! ئەم رۆمانەی نووسەر:شەماعیە، باس لەو کەس و هێزە کۆمەلایەتیانە دەکات ناخوازن ریتمی ژیان و بەو شێوە قەتیساوە بەرێوە بچێت! نووسەر لەم رۆمانەدا هەرچەنده سوودی لە ئەزموونی خۆی له زیندان بینیووە،پەنای بۆ سەرچاوەی راستەقینە بردووە سوودی لێبینوون. وەکو خۆی دەلێت: نووسنی شەماعیە لە شویێن و کاتێکی هەڵە بوو! کەسایەتیەکانی ناو رۆمانەکە! پێنج کەسایەتی سەرەکی پاڵەوانی سەرەکی گێرەوەی ناو رۆمانەکەن، لەگەڵ هەندێ کارەکتەری لاوەکی هەر یەکەیەکیان بە هۆکارێک خراوەتە ناو زیندانی شەماعیەوە،ئەتوانین بلێن بێ ئاگاشن لەو تۆمەتەیی بۆیان هەڵبستراوە! کەسایەتیەکان 1_ ئەمین هاشم بەیتار 2_سەفیە 3_ئەسعەد سەعید فەرحان 4_عەمار موزهر شێخ 5_محمد جەمیل سوێرکی ئەم پێنج کەسایەتیە،هەر یەکێکیان چیرۆکی خۆی لە زیندان دەگێرێتەوە کە چۆن لەلایەن پیاوەکانی رژێمەوە بەچ شێوەیەک ئەشکەنج دەدران! وەکو چۆن ئەمین هاشم بەیتار کۆنە شوعی ناچار دەکرا، وەکو گوێدرێژ بزەرێنێت! سەفیەش کچێکی بێگوناهو پاکیزە بوو،لەسەر خواستی باوکی و بە واستە خرایە ناو دۆزەخەکەی شەماعیەوە! بەبیانووی شەرەفەوە کە گوایە کچێنی نەماوە، کە چۆن برایەکی سەفیە بیکوژێت! دواتر بەراپۆرتی پزیشکی دەرکەوت سەفیە، پاکە پەردەی لەدەست نەداوە،ئیتر ئەو، وەکو سەدان کەسی تر خرایە ناو هۆبە تاریکەکانی شەماعەوە! لە و زیندانە هەموو کارێکیان لەگەڵ زیندانەکان دەکرد، هەر لە دەست درێژی و جگەرە خستنە سەر جەستەو،دەست درێژی سێکسی هەموو ئەشکەنجەیەک،کە هیچ کەس بە بایی خەیاڵی نە دەهات لەو دۆزەخەی شەماعیە روودەدات! تووخوا ئەمە رەوایە،بە درێژایی تەمەنمان ئەوان بەتەنێ خۆیان دەرگەی سمسم،دەکەنەوە و هەر ئەوانیش بە راست وچەپ جیهان دەبینن!هەروەها بە درێژایی ژیانمان گۆشتمان دەخۆن و دەمانتفێنەوە! تێربوون تا رادەی خاوبوونەوە هیچ دەستکەوتێکمان نیە جگە، لە دەستکەوتەکانیان هیچ قسەیەکش لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانمانەوە دەرناچێت جگە لە قسەی ئەوان،کەس نازانێت زەوی خڕە تەنیا پاسەپۆرتەکانیان نەبێت!کەسیش له ووڵاتانی عەرەبیدا لە واتایی وشەی ملیۆن ناگات!تەنیا حیسابەکانیان لە بانک نەبێت، هەر بەراستی ئەم چەند ساڵەی تەمەنمان دزییان لێ کردووین و گۆشت و ئیرادەیان بردووین! هەر بەتەنیا خۆیان خاوەنی چپەچپ و ڕاپۆرتی نهێین! هێندەی نامینێت لە خەفتدا فرمێسک بەچاویاندا بۆ پارجەکانی عیمارە و ناسریە و هەولێر بێتە خوارێ!!!ئەگەر لە شەویشدا پێکەوە کۆ بوونەوە ئەوا گاڵتە بەو گەمژە و گەلۆرانە دەکەن چەپڵەیان بۆیان لێدان و بوونە پەیژەی ناوبانگ و سەرکەوتنیان!!! لە زیندانی شەماعیە هیچ کەسێک بۆی نەبوو پرسیاربکات،یاخود ئاگایی له هاو بەندیەکەی بێت! هیچ کەسێکش نەیدەزانی رۆژ و مانگ و ساڵی چەندە،تەنیا ئەوە نەبینت.یەکێک لە زیندانیەکان دەلێ: ئەگەر فەیلەسووفێک و جەلادێکت لە یەک ژووردا بینیەوە مانای وایە مێژوو گاڵتە بە خۆی دەکات! تێبینی//ووشەی شەماعیە لە عێراق بۆ شێتخانە بەکاردێت! رۆمانی شەماعیە. نووسنی عەبدلستار ناسر،ساڵی2005 لە عەمان نووسراوە. وەرگێرانی بۆ کوردی مامۆستا Sabah Esmaeel ساڵی 2010 کەرکووک. چاپی یەکەمی دەزگایی ئاراس،ساڵی2010هەولێر چاپی دووەمی دەزگایی فام ساڵی 2025
مێزەر و جەستە. دەقێکە لە یادەوەری و خەیاڵ و نۆستۆلۆژیا. ئەم ڕۆمانە خۆ دانە لە قەرەی تابووتەکان (سیاسەت و ئاین و سێکس). کەبەشێکی کۆمەڵگای تەنانەت ڕۆژهەڵاتی ناوینی لەسەر بونیاتنراوە. تەوەرەی سەرەکی ناو ڕۆمانەکە ڕوداوەکانی زەمەنی شەڕی ناوخۆی لوبنان و ململانێی نێوان حیزبی ئەمەل سەردەمی نەبیهبەریو بزوتنەوەی فەتح و حیزبوڵای لوبنانی. وە بەشێکی مەخسوس بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین. بە دەسپێکی حیزبولای لوبنانی هاوشێوەی تاڵیبانی ئەفغانستان کە بەپڕتاو موفاجی بەپاڵپشتی ئێران لە لوبنان سەری هەڵدا تاکو ئێستاش وەک حیزبی یەکەم کە هەژموونی باڵادەستە هەمان پشگیری دەکرێن. نوسەری ڕۆمانەکە بەڕەچەڵەک سونەی لوبنانیە ، لە بەر ناداد پەروەریەکانی شیعەو باسی پیاوانی ساختەچی ئاین و سیاسیە موزەیفەکانی لوبنان دەکات. لە باسی تەسدیری تەکنیکی زەواجی سیغە مسیار سەرەتا لە ئێرانەوە بۆ ناو شیعەکانی جنوبی لوبنانەوە بەتایبەتی لە ڕێگەی بزوتنەوەی فەتح و دواتر بۆ بەیروتی ڕۆژئاوا وەک دیاریەکی بەنرخ و ناوازە لەسەر سینی شەرعی ئێرانەوە بەمۆرکی شیعایەتی فارسیەوە بۆ ناو لوبنان. کە چۆن سەرەتا زەواجی سیغە لەناو لوبنان وەک شتێکی نامۆو ئابڕوچون کۆمیدیا سەیر کراوە دواتر هێدی هێدی ئەم ژەهرە بەتامی هەنگوینی ئێرانیەوە لەناو شوشەیەکی ڕازاوەی بە مەنتوجی دەستی مەرجەع و مەزاهیبی قوم و تارانەوە بەنەخش و نیگاری پیاوانی پیرۆزی ڕیشدارو مێزەر بەسەری ئاینیەوە کە هیچ شەرعیەتێکی بنەڕەتی نیە بە ناشەرع خۆی دەخزێنێتە ناو جەستەی لوبنانیەکانەوە دواتر دەبێتە کارێکی ئاسایی. نوسەری ڕۆمانەکە دەلال ئیبراهیم یەکێکە لەوانەی لەبەر هەژاری خێزانیەوە دەبێتە قوربانی خێزانەکەی وەک هەزاران کچو ژنانی لوبنانی بەناچاری لەتەمەنی شانزە ساڵیەوە دەچێتە ناو ئەم پڕۆسەیەوە ناو ئەم زەواجە ساختەکاریەوە. لەگەڵ پیاوێک کاراکتەرێکی دینی سیاسی لوبنانی بەناوی شێخ عەلی نمونەی سەدان لە پیاوانی دین و سیاسی داوێن پیس ... سەرەتا بۆچەند ڕۆژێک وه دواتریش زەواجە کاتیەکە درێژ دەکرێتەوە بۆ مانگ و ساڵ. لە شوێنێکدا دەلال دەڵێ ئەو پیاوەی(شێخ عەلی)کە تەمەنێکم لەگەڵ بەسەر برد وە هەرگیز بۆساتێک لەدڵەوە خۆشم نەویستوە. ئەوەی نوسەر پێماندەڵێ بەڵێ جەنگی ناوخۆی لوبنان بەتایبەتی دوای هەژموونی سەرهەڵدانو باڵادەستی شیعە بوە هۆی ئەوەی کە گەلێک شتی جوانی لەدەست بدەین جەنگی ناوخۆ پەیتا پەیتا کەرامەتی داماڵین لە ڕێگەی ئەفیونە مەزاهیبە دینیەکانیەوە ئێمەیان نوقمی جەهالەت کرد. ڕۆمانەکە تژی لە تێکدانی کەلتورە جوانەکەی لوبنان، ئەو لوبنانە جوانەی کەشەیدای ئەدەب وهونەر بەیروتەکەی شارێکە بەردەوام بەهرەدارانی خۆشویستوە. ئێستا بەیروت و لوبنان(تا زەمەنی نوسینی ڕۆمانەکە)لە زیندانیەکی گەورە زیاتر شتێکی تر نیە. پیاوانی شیعە مەزهەب موژدەی بەهەشتیان بە خەڵک دەدا، لە واقیعدا لوبنان دۆزەخێک بووە بۆ خۆی. لە نمونەی یەکێک لە کۆمەکە کاروانە یارمەتیەکانی ڕەفیق حەریری بۆ ناو ناوچەی جەنگ، دەسەڵاتی شیعە فەتوا دەدەن کەنابێت یارمەتیەکان دابەشبکرێن پێویستە بسوتێنرێت، ئەمەو لەکاتێکدا ناوچەی جەنگی لوبنانی بەدەست هەژاری کوشندەو کەمی خۆراکەوە ناڵاندویەتی. دوای ئەوەی دەلال خۆیی و خێزانی ئاوارەی سوریا دەبن بەهۆی بڕوا نەبونی بە ڕژێمی ئەسەدی وەحشی بەناچاری دەچنە ئەستەنبۆڵ لەوێ نیشتەجێ دەبێ مخابن دواتر لە بومەلەرزەکانی ئەم دوایەی تورکیا خۆیی سێ کوڕی تیا دەچن. دەتوانم بڵێم دەلال زینەدین هاوشانی دکتۆرە نەوال سەعدی بوێرترین ژنە نوسەری عەرەبە. دواجار ئەم ڕۆمانە لەلایەن دەزگای فامەوە بڵاوکراوەتەوە. وەرگێڕانە خاڵیسە جوان ناوازەکەی لەعەرەبیەوە لە لایەن کاک سەباح ئیسماعیلەوە کراوە. هیوادارم خوێنەری بن.
"یادەوەریی جەستە"ـی "ئەحلام موستەغانمی"، یەکێکە لە جوانترین کارەکانی دەزگای فام. وەک هەمیشە زمانشەکر "م. سەباح ئیسماعیل" لە دووتوێی ٥٩٢ لاپەڕە، بە کوردییەکی ڕەوان و بێگرێ و ناسک و نازدار، کردوویەتی بە کوردی. زمانی شێعری بەسەر گێڕانەوەی کتێبەکەدا زاڵە. ئەوەی ناوی موستەغانمی پتر بڵاو کردەوە و خوێنەرانی ڕۆمانی عاشقانە و قووڵی ڕازیی کرد، ئەم کتێبەی بووە. لەخۆڕا نییە "نزار قەببانی"ـی گەورەشاعیر، پێی سەرسامە و تاریفی دەکات و بە شانوباڵی هەڵدەڵێت. ڕووداوەکان، لە دوو سەردەمی جیا ڕوو دەدەن. ئاوڕ لە پرسی شۆڕشی گەورەی جەزائیر دژی داگیرکاریی فەڕەنسا دراوەتەوە. کەسی دیار و یەکەمی ڕۆمانەکە، ناوی "خالید"ـە. خالید شەڕڤانێکی جەزائیرییە. دۆستی نزیکی سەرکردەیەکە کە زۆر ناوی دێت، ئەویش "سی تاهیر"ـە. خالید، بەشداری ئەو شۆڕشەی کردووە کە دژی داگیرکاریی فەڕەنسا کراوە. سی تاهیر متمانەی بە خالید بووە و پشتی پێ بەستووە، لێ کە خالید بریندار دەبێ و برینەکەی ناچاری ئەوەی دەکات دەستی ببڕنەوە، ئیدی خالید ماڵئاوایی لە مەیدانی سەربازیی دەکا و ئەرکی مەدەنی بەجێدەگەیەنێت. بەشێکی ئەرکەکەشی ئەوە دەبێت، ئاگاداری ماڵ و منداڵی سی تاهیر بێت. دوای شەهیدبوونی سی تاهیر و گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن گەندەڵکاران، ئیدی خالید ناحاوێتەوە و ئەوەی پێ هەزم ناکرێت کە ڕوو دەدات، بۆیە بەجێیان دەهێڵێت و ڕوو دەکاتە فەڕەنسا؛ لەوێ دەبێتە نیگارکێشێکی مەعلان. ڕۆژێک لە یەکێ لە پێشانگەکاندا، ئاشنای کیژۆڵەیەکی فرە قەشەنگ دەبێ. لە یەکەم دیتنەوە، ترپەی دڵی خالید بەرەو کیژە دەبزوێ کە "حەیات"ی ناوە. حەیات ئەو زارۆکە بووە کە لە گەنجیدا و دوای نەمانی سی تاهیر، پەروەردەی کردووە! لێ ئێستا کچێکی شەنگ و دڵاوایە. کەنیشکەش هەستی بەرانبەر خالید هەس، لێ ڕاستییەکەی پێ ناڵێت و پەنهانی دەکات. خالید دوای ئەوەی شەیدای حەیات دەبێت، لێ نکاریت گوزارشت لەوە بکا کە هەستی پێدەکا بەرانبەری و تکاکارە کە ئەویش هەمان هەستەکانی بەرانبەر دەربخات. لەولاترەوە خالید وا تێدەفکرێت کە لەمپەری دروستنەبوونی ئەو پەیوەندییە، تەمەنیانە؛ چونکی حەیات ٢٥ ساڵان چوکەڵەتر بوو لە خالید. ئەوەی ناخۆش و پڕە لە چەرمەسەری، لە دوماهییدا مامی حەیاتی شەنگ کە بەرپرسێکی دەستپاک نییە لە حکوومەتی جەزائیر، بڕیار دەدات و حەیات ناچاری ئەوە دەکات هاوسەرگیریی دەگەڵ پیاوێکی گەندەڵ بکات. کاتێک خالید ئاگادار دەبێتەوە و سەرەڕای ئەو هەموو خەفەت و گیانکەنەفتی و شەکەت و داڕمانە، لێ بە حورمەتی ئەوینەکەی، دەگەڕێتەوە و ئامادەی هاوسەرگیری و هەلهەلەلێدانی حەیاتی دڵبەری دەبێ. پاشتر کەڕەتێکی تر بەهۆی مردنی براکەی دەگەڕێتەوە و دواتر بەیەکجارىی ئەوێ بەجێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە فەڕەنسا. ئەوەی گوتم پوختەیەکی ئەم ڕۆمانە قەبەیەیە. پێشنیاز بە هەموو خوێنەرانی ئازیز دەکەم، بەو وەرگێڕانە شیرین و کوردییە خۆماڵییەی م. سەباح، ئەم ڕۆمانە بخوێننەوە و ئاشنای ئەم ڕۆمانە بن کە پڕە لە ڕاز و کۆڤان و عیشق و خۆشەویستی و ئەوینێکی بێکۆتا.
ئاهەنگی بکوژان. ئەمە دووەمین ئاهەنگی نوسەرە. ئەوەی یەکەمیان ئاهەنگی یەکتر ناسینە دوەمیان ئەوەی ئێستایە ئاهەنگی بکوژان. خۆی ڕاستیەکەی ئەم ووڵاتە یەعنی ئاهەنگ و جەنگ، ئاهەنگی سەرکەوتنەکانی جەنگ ئاهەنگە تڕاژیدیەکانی جەنگ. ئاهەنگی بکوژان، کۆمەڵە چیڕۆکێکە هەڵێنجراوی واقیعێکی تاڵی ئەم نیشتیمانەن. نیشتیمانێک هەر لەبەرە بەیانی مێژووەوە تەقریبەن ئەزموونی دەسپێکی جەنگی لەهەمو شتێ زیاترە. جەنگاوەرو کەسایەتی دۆڵی ڕافیدەین بەدرێژایی هەزاران ساڵە ئەزمونێکی کەلەکەبووی زۆری هەیە هەر لەڕم و شمشێرو تیرو کەوانەوە تاچەکی مۆدێرنەتەی ئۆتۆماتیکی. جەنگ هەموو شتێکی فێر کردووینە. بەڵێ چیرۆکەکان لە نێوان واقیع و خەیاڵ تەنانەت لەهەندێ شوێن تێکەڵ بە ڕووداوی موحزین و دڵتەزێن. چیرۆکەکان لە سەرەتای جەنگی هەشت ساڵەی ئێران ئێراقەوە دەسپێدەکەن وە دواتر بۆ پڕۆسەی ئازادی ئێراق. چیرۆکی پیاوە شاعیرە هیندیەکە چیرۆکی کەریمی سەرباز، شەڕە سەختەکەی حەفڕلباتن چیرۆکی ئەو سەربازەی کە تابەیانی کە پاڵی دایەوە بەسەر جەستەی سەربازە مردووەکانەوە، چیرۆکە لاوەکیەکانی هابیل و قابیل، ئاوڕێک لەجەنگی سپارتا کە لەپێناو ئەڤین و چاوی مەعشوقەیەکی بێگوناهی بێخەتا کە چەندین دوورگەو وڵات داگیرکران. چیرۆکی ئەو ژنە دڵ ڕەقەی کە لە جەنگی ئوحد کاتێک لەڕێگەی پیاوەکانیەوە حەمزە دەکوژێ هەر بەهێندەش ڕاناوەستێ تەنانەت دواتریش خوێنەکەی دەمژێ... کە تاکو ئێستاش لای هەندێ جەنگاوەر کاریگەری دڵڕەقی ماوە لەجەنگە کوشتارگەکانی ئێران و ئێڕاقیش شتەکە بە جوانی ڕەنگی دایەوە. وە ئەوەی دوایش بینیمان لەشەڕی ناوخۆ چۆن بە چەکی سپی دیلەکان دەکوژران، شەڕی جەنگاوەران و میرو ئومەرائەکانی داعش ڕووداوەکانی ناو جەنجاڵی شارەکان ناو گەڕەک و کۆڵانەکان بێزارکەرترین وە ترسناکترین جۆری شەڕ. چیرۆکی پڕۆفێسۆر جیم.. جاسم حەمادی سالح ئەلحوسنی خاوەنی بیرۆکەی ئەدەبیاتی گەشتیاری. چیرۆکە سەد ساڵیە ناوازە خەیاڵە جوانەکەی عەریف سەبهان. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێراق تژی لە جەنگ. جارێکیان بە مام جەلالیان ووت مامە شەڕە... ووتی ئێمەو کێ دوای چەندان ساڵ لەشەڕ، لە کۆتاییەکەی کەمێک فکر هاتەوە نێو زادگەی هۆش بووە بەیاننامەی لائیحەی سیاسیەکی ناو هەمان حیزب ئەوەیە کە دەڵێت ... هەزار سعات خۆڕاگری لە پێناو ئاشتی باشترە لەیەک سعات شەڕ. بەڵێ ئێراق بەهەموو پێکهاتە نەتەوەییەکانیەوە ماندوو بووە لەشەڕ بۆ ئەمەشیان باجی زۆری داوە، بۆیە نایەوێت چیتر دووچاری شەڕ بێتەوە. چیرۆکی مەرگی سەربازە خەیاڵیەکە کە زیاتر مەیلێکی سوریالی هەیە. یان چیرۆکی ئەو عەریفەی لە جەنگی پڕۆسەی ئازادی ئێراق کەلەناو حەزیرەو فەسیلەکەیان بە بەلاغەتێکی سەربازیەوە و بەنەشئەی زەمەنی مەککەو مەدینەوە بە کەچە دارەکەی ناو دەستیەوە هاواری دەکرد دەیووت... بە پشتیوانی خودا هەر ئێمە سەردەکەوین. ئاخ ئەگەر سەردەمی شمشێرو تیرو ڕم دەبوو چۆن سوپای ئینگلیزو فەڕەنگ و ئەمریکی مەلعونمان تەفرو تونا دەکرد، ئێوە بەس سمێڵە بابڕەکانتان بادەن ئیتر ئەو سورفلە ئەوروپیە بێسمێڵانە لێتان دەترسن... ئەوان منداڵی ڕەوزەو کێک و شیرن. نوسەر کە خۆی جەنگەکانی لە نزیکەوە دیوە... یان با بڵێین نوسەرێک بەتەنیش هێڵی جەنگەوە. کە زادەو کوڕی ڕۆژگاری جەنگە نزیکەی ۱۲ چیرۆکی لێرەو لەوێ لە چەند ساڵێکی جیاواز نوسیوە لەناویاندا سەر زەمینی بەسڕە کە پشکی شێری بەردەکەوێ. دواجار لەبەر عیشقی ناکۆتاو بێهاوتام بۆ کاک عەلی بەدر من تەقریبەن سەرجەم بەرهەمەکانی جەنابیانم خوێندوتەوە. ئاهەنگی بکوژان. لە نوسینی .. ڕۆماننوس عەلی بەدر. وەرگێڕانی ... خەڵات عەلی. بەرهەمی دەزگای فام... ۲۰۲٤. هیوادارم خوێنەری بن.
چارەسەری لۆژیکی و لێکدانەوەی ئەقلانی بۆ گشت ئەم دەستدرێژیانە دابنێین،کە پیاوی دواکەوتووی ئایینی پێش سەدان ساڵ نەخشەی بۆ کێشاون و لە کۆمەڵگە ئیسلامیکەتاندا خاوەن دەسەڵاتی بۆ دامەزراندوون و کردوویانە بە دەستوورێک ناکرێت لێی لا بدەیت… تۆش بەم رۆمانەت منت گەیاندە ئەو رادەیە،ناتوانم بگریم،وام لێهاتووە تووڕەییەکی بێسنوور دایگرتووم،تووڕەیی لەو ئایینانەی کوشتن حەلال دەکەن و ئەو خەڵکەی بە شێوەیەک لە شێوەیەکان بوونە پاسەوانی وەهمی بیروباوەڕ بوونە وتەبێژ بەناوی خواوە،ئەوانەی گۆڕان بۆ مرۆڤکوژی خوێنڕێژ.ئەوانەی رووخساری خوایان شێواندووە،یاخود راستر خودایەکی جیاوازیان لەو خودا راستەقینەی بووزا،موسا،مەسیح،محەمەد بانگهێشتیان بۆ دەکرد،خودایەکی بکوژ ،خودای قبوڵنەکردنی جیاوازی. هەرچی چیڕۆکی منە لەگەڵ ئاودەستدا ،ئەوا درێژ و ئازاربەخشە و بابەتی تۆ نییە،ئاودەست تاقە شوێنە لەم سەر زەوییە تێیدا شەرم لە هیچ ناکەین ،تێیدا بێ ترس و سام رووت دەبینەوە،تەنیا شوێنە تێیدا بە بێ شەرم خراپترین شتمان دەکەین. ئایا دەزانی مێژووی نوێ دەڵێت ،موسڵمانان کۆکوژی وایان کردووە مرۆڤایەتی شەرمەزار دەکەن،دەستدرێژیان دەکرد و پاشان گۆی مەمکی ئافرتانی ئەو میللەتانەیان دەبڕی داگیریان دەکردن و بەو گۆیانە تەزبێحیان چێ دەکرد پێی نزاو حەمدی خوایان دەکرد؟رێگا بۆ لای خوا پێویستی بە پەیژەو داهێنان و تەزبیح نییە،بەڵکوو ئاتاجی ئەوەیە تەنیا مدۆڤایەتی خۆی بپارێزێت.