دەزگای فام بۆ چاپ وبلاوكردنەوە
مەرجەکانی بڵاوکردنەوە

مەرجەکانی وەرگرتنی کتێب لە دەزگای فام

 

1- کتێبەکە لە لایەن "دەزگای فام"ەوە چاپ دەکرێت و تێچووی چاپەکە دەکەوێتە ئەستۆی نووسەر/وەرگێڕ.

 

2- کۆپییەکانی کتێبەکە، بەگوێرەی ڕێککەوتنێکی تایبەت، لەنێوان دەزگا و نووسەر/وەرگێڕ دابەش دەکرێت.

 

3- پێداچوونەوە، دیزاینی بەرگ، دیزاینی ناوەڕۆک، چاپی کتێبەکە، لە ئەستۆی دەزگای فامە و نابێ نووسەر/وەرگێڕ خۆی ئەم کارانەی کردبێت، چونکە دەزگای فام پێوانە و ستایل و فۆنتی تایبەت بە خۆی هەیە بۆ کتێبەکانی و لەسەر ئەم ڕێڕەوە دەڕوات کە خۆی دایناوە، ئەو خاڵانەی نووسەر/وەرگێڕ بۆ کتێبەکەی دەیەوێت، لەبەرچاو دەگیرێن، بۆ نموونە؛ بەرگی ڕەق/نەرم، ناوەڕۆکی ڕەش و سپی/ڕەنگاوڕەنگ و...

 

4- نووسەر/وەرگێڕ، بەپێی توانا پابەندە بە ئەنجامدانی ڕێکلام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەنجامدانی ئەوەی لە توانایدایە بە مەبەستی بەبازاڕخستنی کتێبەکە.

 

5- دەزگای فام، ئەرکی ڕێکلام و بڵاوکردنەوە و دابەشکردنی کتێبەکە و بەشداریکردن لە پێشانگاکانی کتێبی دەکەوێتە ئەستۆ.

 

6- ئەمانە مەرجە گشتییەکانن و دوای ڕازیبوونی نووسەر/وەرگێڕ پێیان، گرێبەستی تایبەت لەسەر هەر کتێبێک دەکرێت.

 

 

وێنە