دەزگای فام بۆ چاپ وبلاوكردنەوە
مەریوان صالح قادر
مەریوان صالح قادر

هەموو دەم دەتوانی لەڕێی ڕۆمانەوە کۆژانەکان بگێڕییەوە، ئەوجا عێراق مەملەکەتێکە بیر و خەیاڵی نوسەری ناوێ دوور بچێت و چیرۆکی پؽ دروست بکاتن، هەر ئەوەندەی لەخەوی سبەینان بێداربوویەوە دەیان چیرۆک یەخەی دەگرێ لۆ نوسینی تراژیدی و هەندەکیش دڵخوازی......
ئەم ڕۆمانەی (ئەحمەد ئەلعەتییە) کەبە عەرەبییەکەی ناوەکەی خۆشتر و سەرنجڕاکێشترێکە بەنێوی (پاسەوانی ئاودەستەکان) کەناونیشانەکە بۆ (ئەیوب)پاڵەوانی ڕۆمانەکە دانراوەو هێندێ ژانی هاوڵاتییانی تێدایە کە پێش بەعس و دوای بەعس گۆرانکارییەکی ئەوتۆیان تێدا ڕووی نەیاوە، ئەوجا بەباش یا خراپ.....
دواتر دونیایەک حیکایەتی نزیک لە تایفەگەری و زەرەرو زیانەکانی هەڵگری بڕێ حیکایەتی ژانگرتوون و ئازاری گەلانی بەشمەینەتی عؽراق دەدەن......
هەرچەندە ئینسانییەت و رۆحی عیشق بەربەرستە تایفەگەرییکە تێدەپەڕێنێت وەلێ هێزی تایفەگەری زاڵترەو فرەجار خەونە جوانەکان لەنێو دەباتن.....
هەر مرۆڤێک ڕێگەیەکی هەیە بۆوەی بچیتە ناخیەوەو نهێنییە نەدرکاوەکانی پێ بدرکێنی....
لەشوێنێکا دەڵێ : ( مرۆڤایەتی بووەتە دروشمێکی پووچی ناشیرین و دایکخۆگێکان و کەسانی نامۆ دەیڵێنەوە.ل31)
-(بیهێنە پیش چاوت دەرگای ڕزقت تەنیا دەرگای ئاودەست بێت و بژێویی ژیانت لەسەری بێت)ل113
ڕۆمانەکە (سەباح ئیسماعیل) بەنێوی (وێردەکانی ئەیوبی پاسەوان)وەریگێڕاوە...
هەرچەندە بەلای منەوە (پاسەوانی ئاودەستەکان)جوانترو سەرنجڕاکێش تر

 

تۆش ئەتوانی ( لینكی كتێب )