ماوە ماوە ئیـــزن لەو كتێبـــانەی لە نـــــــــۆرەی خوێندنەوەم داناون وەردەگرم و یەكێك لـــەوانەی نۆرەیان نەگرتووە، دێنـم و هەڵگێڕ و وەرگێڕێكی پێ دەكەم و دەســـت بە خوێندنەوەی دەكەم، یەكێك لەو كتێبانە 'خەوی پساوەی قەندیل' بوو، كە دەبوا زۆر زووتر بمخوێندبایەوە، ئێســـــتەش نەمزانی بۆ وا دواكەوت..
ئەمە ڕۆمانێكی هاوڕێم 'كەریــم كاكە'یە، ڕۆمانێك، كە هەر وێناكردنەوەی ئەو ڕۆژانەی پێشمەرگایەتیی خۆیەتی، ڕۆژانێـــك، كە ئەنفال هەموو هێزی خۆی خســـتبووەگەڕ و خەریك بوو هەناسەی خەبات و بەرخـــۆدان ببڕێت و قەندیلی سەركەش، قەندیلی پشتوپەنای هەزاران ســـاڵەی كورد، قەندیلی پیرۆز بشــــــكێنێت و گڵاوی بكات، لێ قەنـــــدیل چۆن دەشكێت! چۆن ڕادەســــت دەبێت! هەرگیز... لەو سـاتە تاریكەدا حەوت جەنگاوەری ماندوو، حەوت جــەنگاوەری ڕاكردوو لە دەستی ئەنفال دەگرێتەوە و لەبن باڵی خۆیان پەنایان دەدات و دواجار ئەنفال كـــلكی خــــــۆی دەنێتەوە گەڵی و دەچێتەوە ئەو شـــوێنەی 'وەقاس' و 'قاقا'ی لێهاتبوون.
ئەم كتێبە دەبـــوا هەر بە ناوی قەندیل نا، بەڵكو بە ناوی ئایشەگوڵ و خارەخولەشــــەوە بوایە، چونكە لە دێڕ بە دێڕی كتێبەكەدا دەیانبینین و هێز و ورە و خۆڕاگری دەبەشنەوە.
دەستەكانت خۆش هاوڕێم.
ڕێباز مستەفا
خەوی پساوە قەندیل
کەریم کاکە
تۆش ئەتوانی ( لینكی كتێب )