دەزگای فام بۆ چاپ وبلاوكردنەوە
هونەر ئازاد
هونەر ئازاد

یەکەمین کتێب لەساڵی نوێ!
رۆمانی شەماعیە رۆمانێکی عێراقیە لە نووسینی،عەبدلستار ناسرە،رۆمانەکە دەچێتە خانەی نووسینی ئەدەبی زیندانەوە،نووسەر دەلێت نووسینی شەماعیە لە ژەنینی کەمان دەچوو!
ئەم رۆمانەی نووسەر:شەماعیە، باس لەو کەس و هێزە کۆمەلایەتیانە دەکات ناخوازن ریتمی ‌ژیان و بەو شێوە
قەتیساوە بەرێوە بچێت!
نووسەر لەم رۆمانەدا هەرچەنده سوودی لە ئەزموونی خۆی له زیندان بینیووە،پەنای بۆ سەرچاوەی راستەقینە بردووە سوودی لێبینوون.
وەکو خۆی دەلێت: نووسنی شەماعیە لە شویێن و کاتێکی هەڵە بوو!
کەسایەتیەکانی ناو رۆمانەکە!
پێنج کەسایەتی سەرەکی پاڵەوانی سەرەکی گێرەوەی ناو رۆمانەکەن، لەگەڵ هەندێ کارەکتەری لاوەکی هەر یەکەیەکیان بە هۆکارێک خراوەتە ناو زیندانی شەماعیەوە،ئەتوانین بلێن بێ ئاگاشن لەو تۆمەتەیی بۆیان هەڵبستراوە!
کەسایەتیەکان
1_ ئەمین هاشم بەیتار
2_سەفیە
3_ئەسعەد سەعید فەرحان
4_عەمار موزهر شێخ
5_محمد جەمیل سوێرکی
ئەم پێنج کەسایەتیە،هەر یەکێکیان چیرۆکی خۆی لە زیندان دەگێرێتەوە کە چۆن لەلایەن پیاوەکانی رژێمەوە بەچ شێوەیەک ئەشکەنج دەدران! وەکو چۆن ئەمین هاشم بەیتار کۆنە شوعی ناچار دەکرا، وەکو گوێدرێژ بزەرێنێت!
سەفیەش کچێکی بێگوناهو پاکیزە بوو،لەسەر خواستی باوکی و بە واستە خرایە ناو دۆزەخەکەی شەماعیەوە!
بەبیانووی شەرەفەوە کە گوایە کچێنی نەماوە، کە چۆن برایەکی سەفیە بیکوژێت! دواتر بەراپۆرتی پزیشکی دەرکەوت سەفیە، پاکە پەردەی لەدەست نەداوە،ئیتر ئەو،
وەکو سەدان کەسی تر خرایە ناو هۆبە تاریکەکانی شەماعەوە!
لە و زیندانە هەموو کارێکیان لەگەڵ زیندانەکان دەکرد، هەر لە دەست درێژی و جگەرە خستنە سەر جەستەو،دەست درێژی سێکسی هەموو ئەشکەنجەیەک،کە هیچ کەس بە بایی خەیاڵی نە دەهات لەو دۆزەخەی شەماعیە روودەدات!
تووخوا ئەمە رەوایە،بە درێژایی تەمەنمان ئەوان بەتەنێ خۆیان دەرگەی سمسم،دەکەنەوە و هەر ئەوانیش بە راست وچەپ جیهان دەبینن!هەروەها بە درێژایی ژیانمان گۆشتمان دەخۆن و دەمانتفێنەوە! تێربوون تا رادەی خاوبوونەوە هیچ دەستکەوتێکمان نیە جگە، لە دەستکەوتەکانیان هیچ قسەیەکش لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانمانەوە دەرناچێت جگە لە قسەی ئەوان،کەس نازانێت زەوی خڕە تەنیا پاسەپۆرتەکانیان نەبێت!کەسیش له ووڵاتانی عەرەبیدا لە واتایی وشەی ملیۆن ناگات!تەنیا حیسابەکانیان لە بانک نەبێت، هەر بەراستی ئەم چەند ساڵەی تەمەنمان دزییان لێ کردووین و گۆشت و ئیرادەیان بردووین!
هەر بەتەنیا خۆیان خاوەنی چپەچپ و ڕاپۆرتی نهێین!
هێندەی نامینێت لە خەفتدا فرمێسک بەچاویاندا بۆ
پارجەکانی عیمارە و ناسریە و هەولێر بێتە خوارێ!!!ئەگەر لە شەویشدا پێکەوە کۆ بوونەوە ئەوا گاڵتە بەو گەمژە و گەلۆرانە دەکەن چەپڵەیان بۆیان لێدان و بوونە پەیژەی ناوبانگ و سەرکەوتنیان!!!
لە زیندانی شەماعیە هیچ کەسێک بۆی نەبوو پرسیاربکات،یاخود ئاگایی له هاو بەندیەکەی بێت! هیچ کەسێکش نەیدەزانی رۆژ و مانگ و ساڵی چەندە،تەنیا ئەوە نەبینت.یەکێک لە زیندانیەکان دەلێ: ئەگەر فەیلەسووفێک و جەلادێکت لە یەک ژووردا بینیەوە مانای وایە مێژوو گاڵتە بە خۆی دەکات!
تێبینی//ووشەی شەماعیە لە عێراق بۆ شێتخانە بەکاردێت!
رۆمانی شەماعیە. نووسنی عەبدلستار ناسر،ساڵی2005
لە عەمان نووسراوە.
وەرگێرانی بۆ کوردی مامۆستا Sabah Esmaeel ساڵی 2010 کەرکووک.
چاپی یەکەمی دەزگایی ئاراس،ساڵی2010هەولێر
چاپی دووەمی دەزگایی فام ساڵی 2025

 

تۆش ئەتوانی ( لینكی كتێب )