مێزەر و جەستە.
دەقێکە لە یادەوەری و خەیاڵ و نۆستۆلۆژیا.
ئەم ڕۆمانە خۆ دانە لە قەرەی تابووتەکان (سیاسەت و ئاین و سێکس).
کەبەشێکی کۆمەڵگای تەنانەت ڕۆژهەڵاتی ناوینی لەسەر بونیاتنراوە.
تەوەرەی سەرەکی ناو ڕۆمانەکە ڕوداوەکانی زەمەنی شەڕی ناوخۆی لوبنان و ململانێی نێوان حیزبی ئەمەل سەردەمی نەبیهبەریو بزوتنەوەی فەتح و حیزبوڵای لوبنانی.
وە بەشێکی مەخسوس بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین.
بە دەسپێکی حیزبولای لوبنانی هاوشێوەی تاڵیبانی ئەفغانستان کە بەپڕتاو موفاجی بەپاڵپشتی ئێران لە لوبنان سەری هەڵدا تاکو ئێستاش وەک حیزبی یەکەم کە هەژموونی باڵادەستە هەمان پشگیری دەکرێن.
نوسەری ڕۆمانەکە بەڕەچەڵەک سونەی لوبنانیە ، لە بەر ناداد پەروەریەکانی شیعەو باسی پیاوانی ساختەچی ئاین و سیاسیە موزەیفەکانی لوبنان دەکات.
لە باسی تەسدیری تەکنیکی زەواجی سیغە مسیار سەرەتا لە ئێرانەوە بۆ ناو شیعەکانی جنوبی لوبنانەوە بەتایبەتی لە ڕێگەی بزوتنەوەی فەتح و دواتر بۆ بەیروتی ڕۆژئاوا وەک دیاریەکی بەنرخ و ناوازە لەسەر سینی شەرعی ئێرانەوە بەمۆرکی شیعایەتی فارسیەوە بۆ ناو لوبنان.
کە چۆن سەرەتا زەواجی سیغە لەناو لوبنان وەک شتێکی نامۆو ئابڕوچون کۆمیدیا سەیر کراوە دواتر هێدی هێدی ئەم ژەهرە بەتامی هەنگوینی ئێرانیەوە لەناو شوشەیەکی ڕازاوەی بە مەنتوجی دەستی مەرجەع و مەزاهیبی قوم و تارانەوە بەنەخش و نیگاری پیاوانی پیرۆزی ڕیشدارو مێزەر بەسەری ئاینیەوە کە هیچ شەرعیەتێکی بنەڕەتی نیە بە ناشەرع خۆی دەخزێنێتە ناو جەستەی لوبنانیەکانەوە دواتر دەبێتە کارێکی ئاسایی.
نوسەری ڕۆمانەکە دەلال ئیبراهیم یەکێکە لەوانەی لەبەر هەژاری خێزانیەوە دەبێتە قوربانی خێزانەکەی وەک هەزاران کچو ژنانی لوبنانی بەناچاری لەتەمەنی شانزە ساڵیەوە دەچێتە ناو ئەم پڕۆسەیەوە ناو ئەم زەواجە ساختەکاریەوە.
لەگەڵ پیاوێک کاراکتەرێکی دینی سیاسی لوبنانی بەناوی شێخ عەلی نمونەی سەدان لە پیاوانی دین و سیاسی داوێن پیس ... سەرەتا بۆچەند ڕۆژێک وه دواتریش زەواجە کاتیەکە درێژ دەکرێتەوە بۆ مانگ و ساڵ.
لە شوێنێکدا دەلال دەڵێ ئەو پیاوەی(شێخ عەلی)کە تەمەنێکم لەگەڵ بەسەر برد وە هەرگیز بۆساتێک لەدڵەوە خۆشم نەویستوە.
ئەوەی نوسەر پێماندەڵێ بەڵێ جەنگی ناوخۆی لوبنان بەتایبەتی دوای هەژموونی سەرهەڵدانو باڵادەستی شیعە بوە هۆی ئەوەی کە گەلێک شتی جوانی لەدەست بدەین جەنگی ناوخۆ پەیتا پەیتا کەرامەتی داماڵین لە ڕێگەی ئەفیونە مەزاهیبە دینیەکانیەوە ئێمەیان نوقمی جەهالەت کرد.
ڕۆمانەکە تژی لە تێکدانی کەلتورە جوانەکەی لوبنان، ئەو لوبنانە جوانەی کەشەیدای ئەدەب وهونەر
بەیروتەکەی شارێکە بەردەوام بەهرەدارانی خۆشویستوە.
ئێستا بەیروت و لوبنان(تا زەمەنی نوسینی ڕۆمانەکە)لە زیندانیەکی گەورە زیاتر شتێکی تر نیە.
پیاوانی شیعە مەزهەب موژدەی بەهەشتیان بە خەڵک دەدا، لە واقیعدا لوبنان دۆزەخێک بووە بۆ خۆی.
لە نمونەی یەکێک لە کۆمەکە کاروانە یارمەتیەکانی ڕەفیق حەریری بۆ ناو ناوچەی جەنگ، دەسەڵاتی شیعە فەتوا دەدەن کەنابێت یارمەتیەکان دابەشبکرێن پێویستە بسوتێنرێت، ئەمەو لەکاتێکدا ناوچەی جەنگی لوبنانی بەدەست هەژاری کوشندەو کەمی خۆراکەوە ناڵاندویەتی.
دوای ئەوەی دەلال خۆیی و خێزانی ئاوارەی سوریا دەبن بەهۆی بڕوا نەبونی بە ڕژێمی ئەسەدی وەحشی بەناچاری دەچنە ئەستەنبۆڵ لەوێ نیشتەجێ دەبێ مخابن دواتر لە بومەلەرزەکانی ئەم دوایەی تورکیا خۆیی سێ کوڕی تیا دەچن.
دەتوانم بڵێم دەلال زینەدین هاوشانی دکتۆرە نەوال سەعدی بوێرترین ژنە نوسەری عەرەبە.
دواجار ئەم ڕۆمانە لەلایەن دەزگای فامەوە بڵاوکراوەتەوە.
وەرگێڕانە خاڵیسە جوان ناوازەکەی لەعەرەبیەوە لە لایەن کاک سەباح ئیسماعیلەوە کراوە.
هیوادارم خوێنەری بن.
تۆش ئەتوانی ( لینكی كتێب )