چارەسەری لۆژیکی و لێکدانەوەی ئەقلانی بۆ گشت ئەم دەستدرێژیانە دابنێین،کە پیاوی دواکەوتووی ئایینی پێش سەدان ساڵ نەخشەی بۆ کێشاون و لە کۆمەڵگە ئیسلامیکەتاندا خاوەن دەسەڵاتی بۆ دامەزراندوون و کردوویانە بە دەستوورێک ناکرێت لێی لا بدەیت…
تۆش بەم رۆمانەت منت گەیاندە ئەو رادەیە،ناتوانم بگریم،وام لێهاتووە تووڕەییەکی بێسنوور دایگرتووم،تووڕەیی لەو ئایینانەی کوشتن حەلال دەکەن و ئەو خەڵکەی بە شێوەیەک لە شێوەیەکان بوونە پاسەوانی وەهمی بیروباوەڕ بوونە وتەبێژ بەناوی خواوە،ئەوانەی گۆڕان بۆ مرۆڤکوژی خوێنڕێژ.ئەوانەی رووخساری خوایان شێواندووە،یاخود راستر خودایەکی جیاوازیان لەو خودا راستەقینەی بووزا،موسا،مەسیح،محەمەد بانگهێشتیان بۆ دەکرد،خودایەکی بکوژ ،خودای قبوڵنەکردنی جیاوازی.
هەرچی چیڕۆکی منە لەگەڵ ئاودەستدا ،ئەوا درێژ و ئازاربەخشە و بابەتی تۆ نییە،ئاودەست تاقە شوێنە لەم سەر زەوییە تێیدا شەرم لە هیچ ناکەین ،تێیدا بێ ترس و سام رووت دەبینەوە،تەنیا شوێنە تێیدا بە بێ شەرم خراپترین شتمان دەکەین.
ئایا دەزانی مێژووی نوێ دەڵێت ،موسڵمانان کۆکوژی وایان کردووە مرۆڤایەتی شەرمەزار دەکەن،دەستدرێژیان دەکرد و پاشان گۆی مەمکی ئافرتانی ئەو میللەتانەیان دەبڕی داگیریان دەکردن و بەو گۆیانە تەزبێحیان چێ دەکرد پێی نزاو حەمدی خوایان دەکرد؟رێگا بۆ لای خوا پێویستی بە پەیژەو داهێنان و تەزبیح نییە،بەڵکوو ئاتاجی ئەوەیە تەنیا مدۆڤایەتی خۆی بپارێزێت.
تۆش ئەتوانی ( لینكی كتێب )