نوسەر
بڕیار بەگ
لە ساڵی ١٩٩٠ لە شاری کەرکووک لەدایک بووە.
لە دوکان و سلێمانی گەورە بووە و چەند ساڵێکە لە هەولێر دەژیت.
دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕێکخراوی گرین دێزرتە، کە تایبەتمەندە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی دەروونی.
پسپۆڕە لە بواری یارمەتییە مرۆییەکان و زیاتر لە ١٣ ساڵ ئەزموونی جیهانیی هەیە، لەنێویاندا کارکردن لە ئەفریقیا، لە کاتێکدا کارەکەی لەسەر باشترکردنی ژیانی کەسانی دیکە بووە.
لە ساڵی ڕابردوودا، لەگەڵ کاری مرۆیی، خەریکی نووسینی کتێب بووە، بەڵام تەنها بۆ خۆی و بڵاوی نەکردوونەتەوە.
بۆ یەکەم جارە لە ڕێگای کتێبی "گوڵخەزان"ەوە هاوبەشیی بە نووسینەکانی دەکات لەگەڵ خوێنەران.