دەزگای فام بۆ چاپ وبلاوكردنەوە
موحسین ئەحمەد عومەر


نوسەر و وەرگێر

موحسین ئەحمەد عومەر

لە ساڵى 1962 لە هەولێر لە دایك بووە.
خوێندنى سەرەتایى ناوەندى و ئامادەیى لە هەولێر تەواو كردووە.
1986 بەشى كوردیى كۆلێژى پەروەردەی لە زانكۆى بەغدا تەواو كردووە.
دواى تەواوكردنى خوێندن لە كۆتایى ساڵى 1986 لە كوردستان (عێراق) دەرچووە.
لە 9/9/1989 دەگاتە فرەنسا، بورسى خوێندنى باڵاى حكومەتى فرەنسى وەردەگرێ.
- لە 1/10/1989 تا 30/9/1990 زمان و شارستانى فرانسى لە ئەنستیتوى "كارێل" لە فرانسا، لە شارى ڕۆیان دەخوێنێ.
ساڵى خوێندنى 1990/1991 لە زانكۆى سۆربۆن ئەنستیتوى (INALCO) بەشى ئەدەبى گشتى و بەراوردكارى وەردەگیرێ، دیپلۆمى مەتریز بەدەست دەهێنێ.
ساڵى خوێندنى 1991/1993 دیپلۆمى (DEA) (ماستەر) لە بەشى ئەدەبى گشتى و بەراوردكارى زانكۆى سۆربۆن بە دەست دەهێنێ.
ساڵى خوێندنى 1993/1996 پلەى دكتۆرا لە ئەدەبى گشتى و بەراوردكارى، لە بەشى ئەدەبى گشتى و بەراوردكارى زانكۆى سۆربۆن (سۆربۆنى نوێ پاریسى سێ) بەدەست دەهێنێ.
لە 1996 تا 2000 وەك وانەبێژ و سیمیناریست لە فرانسا، لە شارى پاریس كارى كردووە.
دوای 2000 دەگەڕێتەوە كوردستان و لە زانكۆكانی كوردستان وانە دەڵێتەوە.
خاوەنی ژمارەیەكی زۆر كتێبی نووسراو و وەرگێڕانە.




بەرهەمەكانی وەرگێر





بەرهەمەكانی نوسەر