وەرگێر
هێلین عەبدولجەبار
لە ساڵی ١٩٩٢ لەدایک بووە.
هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستی دارایی و بانک و دیبلۆم لە سیستەمی کۆمپیوتەر و دیبلۆم لە یاردەدەری دەرمانسازی.
سەرەتای ئەزموونی ئەدەبی بۆ ساڵی ٢٠١٣ دەگەڕێتەوە، کاتێک بە نووسینی بیرهات و تێکستی ئازاد دەستی بە پێگەیاندنی دەنگی ئەدەبیی خۆی کرد.
لە ساڵی ٢٠٢١ یەکەم ڕۆمانی خۆی بە ناوی "بەفری ڕەش" بڵاو کردەوە، کە سەرنجی خوێنەرانی کوردی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.
بەرهەمەکانی لە گۆڤارە ئەدەبییە ناسراوەکانی کوردستان بڵاو بوونەتەوە، لەوانە؛ کورتەچیرۆک لە گۆڤاری مانگانەی "دیوان" و وتار لە گۆڤاری وەرزیی "گوڵچن" و...